ئەمبولانسێک تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و ٣ کەس گیانیان لەدەستدا

ئەمبولانسێکی نەخۆشخانەی بەخشین لەکاتی گواستنەوەی نەخۆش تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین ڕایگەیاند" لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشێک لە شاری سلێمانی بۆ شاری بەغداد ئەمبوڵانسەکەمان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئاکامی ڕووداوەکە سێ کەس گیانیان لەدەستدا، ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکاندایە.

بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین وتیشی، داواکارین لە خوای گەورە لەو کەسانە خۆشبێت کە گیانیان لەدەست داوە و شیفای بەپەلە بنێرێت بۆ بریندارەکان.


PM:01:15:27/04/2024