نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و نرخەکەی بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراو بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد.
لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٤٥ هەزار و ٩٥٠ دیناری عێراقی.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بە ١٤٦ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
PM:02:25:27/04/2024