نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا زیاتر بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٦ هەزار و ١٠٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.

هەفتەی ڕابردوو بانکى ناوەندی عێراق بڕى ١ ملیار و ٣٨٤ ملیۆن و ٢٣٥ هەزار و ٩٣ دۆلارى فرۆشتووە لەو بڕەش ١ ملیار و ٣١٧ ملیۆن دۆلارى بە حەواڵە بووە، تەنیا ٦٦ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە. 


PM:05:31:27/04/2024