نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز دەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ کەمێک بەرز بووەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٨ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٨ دۆلار و ١١ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٣ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلارو ٥٧ سەنت بوو.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێداویستی و داخوازی بازاڕ و هەروەها نیگەرانی لە هێرشەکانی نێوان  ئێران و ئیسرائیل و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە.



AM:09:12:28/04/2024