وێنە.. هونەرمەندێکی گەنجی کورد کۆچی دوایی کرد

کریڤان سالار هونەرمەندی دیاری میوزیکژەنی کورد، بەهۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەندی میوزیكژەن (کریڤان سالار)، دوای ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد، هەر ئەمڕۆش لە گردی سەیوان ئەسپەردەی خاک کرا. 

کریڤان سالار عەبدولڕەحمان ساڵی ١٩٩٤ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، ژەنیاری چەند ئامێرێکی میوزیک بووە و یەکێک بوو لە دیارترین میوزیکژەنەکانی شاری سلێمانی و کوردستان کە لەگەڵ دەیان هونەرمەندی دیاری هەرێم بەشداری لەئاهەنگ و کۆنسێرت و چالاکییە هونەرییەکان کردووە.


PM:08:24:28/04/2024