له‌ شاری مه‌شهه‌د ژنێك له‌ لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ كوژرا

ژنێکی گەنج لە شاری مەشهەد، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە لایەن براکەیەوە کۆتایی بە ژیانی هێنرا.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ژنێکی گەنج بە ناوی ساجیدە تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی (کوورە دێ) سەر بە شاری مەشهەد لەلایەن برا ١٧ ساڵەکەی "بەهۆی پاراستنی نامووسەوە کوژرا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بنەماڵەی ئەو ژنە لاوە دوای گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانە هەوڵیانداوە هۆکاری مردنی ناوبراو بە سروشتی نیشان بدەن.

لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لانیکەم شه‌ش حاڵەتی ژنکوژی لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی تۆمارکراوە کە دوو حاڵەتیان بە بیانووی پاراستنی نامووسەوە بووە. 


PM:09:00:28/04/2024