هاتووچۆی کۆیە: بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک حەوت کەس بوونە قوربانی

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە سنووری ناحیەی سێگردکانی سەر بە قەزای کۆیە، کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە سنووری ناحیەی سێگردکان لە نێوان گوندی کانی لەلەو گوندی ئۆمەر گومەت لە نزیک بەرزای شیوەزەن ئۆتۆمێلێک لە جۆری کامری کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشاوە بە ستوونی کارەبا و کەوتە چاڵێکەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە سەرنشینێک گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون. 


PM:11:11:28/04/2024