شەپۆلی بارانبارینە بەخوڕەکە دەگاتە هەرێم

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوەو بەدیاریکراوی لە سبەی سێ شەممەوە شەپۆلە بەخوڕەکەی بارانبارین دەگاتە هەرێمی کوردستان.

کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات کەشوهەوای دوو شەممە بەمشێوەیە بێت: 

کەش، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ، لەکاتەکانی شەودا نمە باران لەناوچە جیاجیاکان دەبارێت وە لەناوچە شاخاوییەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت. 
پلەکانی گەرما، بەگشتی نزمدەبێتەوەو ناوچەکانی گەرمیان نەبێ کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سبەی سێ شەممە بەمێشوەیە دەبێت:
 
کەش، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم لەناوچەکانی باشووری هەرێم. لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تاوە باران و بروسکە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی پچرپچر.

هەروەها کەشناسی پێشبینی دەکات، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری لاواز دەبێت، بەڵام به هۆی ناجێگیری بەرگە هەوای ناوچەکە بۆ رۆژانی تر دابارینی ناو بەناو بەردەوامی دەبێت.
 
خێرای با، مامناوەند  ٢٥-١٥کم/س دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەروی ٤٠کم /س، وە لەناوچەکانی گەرمیان کاریگەری زیاتر دەبیت. لەکاتەکانی شەودا کاریگەری لاواز دەبێت، کەم دەبێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی. 

پلەکانی گەرما، نزم دەبێتەوە بە ٢-٣ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

مەودای بینین / ٦-٨ کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ (٤-٥) کم 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٣٢ 
سلێمانی: ٣٠
دهۆک: ٣٢
زاخۆ: ٣٢
هەڵەبجە:٣١
کەرکوک:٣٣
سۆران:٢٨ 
حاجی ئۆمەران:٢٠
گەرمیان:٣٥



AM:10:51:29/04/2024