ئەمریکا لەبارەی پرۆژەی هەژماری من هۆشداری دەدات

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە تیمی ( هەژماری من) یان راگەیاندووە" ئەگەر مووچە لە رێگای دوو بانکی رافیدەین و رەشیدەوە دابەش بکەن، لەمەودا ناتوانن  پارەی مانگانەی پێشمەرگە بنێرن".

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە تیمی پڕۆژەی )هەژماری من(یان راگەیاندووە" ئەگەر دابەشکردنی مووچە لەڕێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەینەوە بێت، ناتوانن چیدی پارەی هاوکاریی مانگانەی پێشمەرگە بنێرن."
 
سەبارەت بە بەجێکردنی (تەوتینی) مووچە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە تیمی پڕۆژەی (هەژماری من)یان وتووە، "چەند بانکێک لە لیستی رەشی ئەمریکان، دۆلاریان پێنادرێت و پێویستیان بەوەیە چوار بۆ پێنج ساڵ کار بکەن تاوەکو بتوانن لە لیستی رەشی ئەمریکا بێنە دەرەوە و دۆلاریان پێبدرێت."

لای خۆشیەوە تیمی پڕۆژەی (هەژماری من) لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بە میدیای پارتیان راگەیاند" هۆکاری ئەوەی ئەمریکا لەڕێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەینەوە هاوکاریی پێشمەرگە ناکات، ئەوەیە کە ئەو دوو بانکە سیستمی بانکیی جیهانیدا نین، واتە ناتوانن دۆلار حەواڵە بکەن و دۆلاریشیان بۆ بێت."

ئەمریکا مانگانە ١٥ ملیۆن دۆلار وەکو هاوکاری و بۆ مووچەی پێشمەرگە دەنێرێت، پێشتر ئەو بڕە مانگانە ٢٥ ملیۆن دۆلار بوو، بەڵام ئەمریکا لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو و سەرەتای ئەم ساڵەوە بڕی هاوکارییەکانی کەمکردەوە.
 



PM:01:42:29/04/2024