له‌سه‌ره‌تای نزیکبوونه‌وه‌ی داعش له‌کوبانی هه‌ر چه‌ند رۆژێک جارێک له ئاژانسی ( اعماق الاخباریه ) که ماڵپه‌ڕیکه گرنگی به ڤیدیۆکانی داعش ده‌دات، ڤیدیۆی شه‌ره‌که‌ی بڵاوده‌کرده‌وه، ئه‌مرۆ 19 ی تشرینی یه‌که‌م پاش ئه‌و هه‌موو رژه بۆ وره‌ی شه‌رکه‌ره‌کانی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی له یوتوب بڵاوکردۆته‌وه که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن هێشتا له‌ناو کوبانیدان.
ئه‌وه‌ی سه‌رنج ده‌درێت تا ئێستا یه‌په‌گه هیچ لێدوانیکی فه‌رمی نییه ئاماژه بۆ ئه‌وه بکات که هه‌موو کوبانێیان پاککردۆته‌وه، ئه‌وان به‌و باس له‌وه ده‌که‌ن که رۆژئاوای کۆبانێیان پاککردته‌وه ته‌لشعیر و ئێستگه‌که و چه‌ند شوێنیکی تری رۆژئاوا، داعش بۆ ئه‌و شوێنانه پێشان نادات له رۆژئاوای شاره‌که که لێی هه‌ڵهاتوون؟، یان بۆ ڵاشه‌ی کوژراوه‌کانیان پێشێ‌ن نادات که له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆگه‌نی کردووه؟ یان بۆ پێشڕوه‌ییه‌کانیان وه‌ک سه‌ره‌تا پێشان نادات که په‌لاماری شاره‌که‌یان ده‌دا؟
یان بۆ چه‌که قورسه‌کانیان پێشێ‌ن نادات که به‌هۆی بۆردومانی فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌یانیان لێ سوتێنراوه.