هێرشی شه‌وی 19 تشرینی یه‌که‌می چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر کۆىانی به‌قورسترین هێرشی داعش داده‌نرێت بۆ سه‌ر ئه‌و شاره که هه‌موو جۆره چه‌کێکی تیا به‌کارهاتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆبانیه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند که داعش پێشتر بۆ ئه‌و هێرشه له چه‌ندین شوێنی جیا جیاوه چه‌کدارو چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌هێنا بۆ ده‌وروبه‌ری کوبانی، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین رۆژه به تۆپ و هاوه‌ن که‌وتوونه‌ته بۆردومانکردنی زۆربه‌ی شوێنه‌کانی شاره‌که.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌کات که چه‌کدارانی داعش سه‌ره‌تای هێرشه‌که‌یان به‌دوو ئۆتۆمبیلی خۆکوژ ده‌ستی پێ‌کرد که ویستیان له‌نێو بنکه‌و شوێنه‌کانی شه‌رڤانان بیته‌قێننه‌وه، به‌لآم شه‌رڤانان لێیان هاتنه ده‌ست و نه‌یانهێشت بگاته شوێنی ئامانج و ته‌قاندیاننه‌وه.
هێرشی شه‌وی رابردووی داعش بۆ سه‌ر کۆبانی که سه‌رچاوه‌که‌ی سپی به قورسترین هێرشی سه‌ر شاره‌که‌ی داده‌نێت و هه‌موو چه‌کێکی تیا به‌کار هاتووه، شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه زۆر لێبڕاوانه به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه‌و زیاتر له 70 چه‌کداریان لێ کوشتوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌کات که تا ئێستا ژماره‌یه‌ک کوژراوی داعش له مه‌یدانی شه‌ره‌که که‌وتوون.
سه‌باره‌ت به پێشره‌وی داعش، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که داعش نه‌یتوانیه‌وه له هێرشی دوێنێدا هیچ شوێنێک بگرێت.
هاوکات چه‌ندین دۆشکه‌ی شکێنراوه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کی زۆر که‌وتۆته ده‌ست یه‌په‌گه.