مەمكی ژنێك زیاتر لە 500 ڕوداوی هاتوچۆ دروست دەكات

ڕیكلامێك كە ویچنەی مەمكی ژنێكی تێدا بەكارهاتووە، دەبێتە هۆی دروستبونی زیاتر لە 500 ڕوداوی هاتوچۆ.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی میترۆی بەریتانی لە مۆسكۆی پایتەخی ڕوسیا بەهۆی وێنەی مەمكی ژنێكەوە لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا، 517 ڕوداوی هاتوچۆ تۆماركراوە.
ماڵپەڕەكە ئاماژە بەوە دەكات كە مەبەستی ئەو كۆمپانیایە لە ڕیكلام كردن بەم شێوەیە، هاندانی ڕیكلامی گەڕۆك بووە بۆیە لەڕێی 30 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگرەوە، ئەو جۆرە ڕیكلامەی بەشەقامەكانی مۆسكۆدا بڵاوكردۆتەوە.
كرمپانیای ساراڤان كەبەرپرسە لە ڕیكلامی ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەكان ئاماژە بەوە دەكات كە بڕیاریانداوە هیچ ئۆتۆمبیلێك بۆی نەبێت بە ڕیكلامی لەو شێوەیەوە بە شەقامەكاندا بسوڕێتەوە، هەوەرها دەبێت كۆمپانیاكە قەرەبوی ماددی سەرجەم ئەو كەسانە بكات كە بەهۆی ئەو وێنەیەوە توشی ڕوداوی هاتوچۆبون و زیانیان پێگەیشتووە.



PM:01:50:20/10/2014