له‌و کاته‌وه‌ی داعش هێرشی کردۆته سه‌ر شاری کوبانی له‌رێگای 20 ئۆتۆمبیلی خۆکوژه‌وه ویستویانه سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌رڤانان بکه‌نه ئه‌نجام، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست له‌لایه‌ن شه‌رڤاڤانانه‌وه کراونه‌ته ئامانج و هه‌ر 20 یان کوژراون.
سه‌رۆکی کانتۆنی کوبانێ ئه‌نوه‌ر موسلیم رایگه‌یاند " چه‌ته‌کانی داعش که لادێکانی کوبانیان تاڵان ده‌کردو ماڵی هاوڵاتیانیان ده‌دزی، به‌درێژایی ئه‌و 37 رۆژه‌ی که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کوبانێ، 20 خۆکوژیان ناردووه بۆ ناو شه‌رڤانان تا خۆیان بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام شه‌رڤانان جوامێرانه لێیان هاتوونه‌ته ده‌ست و هه‌موویان کوشتوون پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئامانجه‌کانیان"و، ئه‌و ده‌ڵێت" هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبیله خۆکوژانه نه‌یتوانیوه یه‌ک شه‌رڤانانیش شه‌هید بکات".
ئه‌نوه‌ر موسلیم له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که داعش له رێگای زۆرێک له‌و ئۆتۆمبیله خۆکوژانه‌وه ویستوویه‌تی ناوجه‌رگه‌ی شاری کوبانێ وێران بکات و دوای داگیری بکات، به‌ڵام شکستی خواردووه.
ناوبراو ده‌ڵێت" با هه‌موو جیهان بزانێت، ئێمه شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌که‌ین، شه‌ڕی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر هێزی تاریک‌دا".