بەپەلە.. پێشمەرگە بەتەواویی زوماری كۆنترۆڵ كرد
لەئەنجامی ئەو هێرشەی كە بەیانی ئەمرۆ شەممە كرایە سەر ناحیەی زومار‌و دەورەبەری، هێزەكانی پێشمەرگە توانیان بەتەواوی ناحیەی زومار كۆنترۆڵ بكەن‌و پاشەكشە بە داعش بكەن.
لەمبارەیەوە ئاری هه‌رسین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان به سپی میدیای راگه‌یاند: زومار له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌رهێنراو ناحیه‌كه ئازاد كرایه‌وه.
ئاری هه‌رسین وتیشی: له ئێستادا له‌شكری گوڵان به پاڵپشتی هێزێكی تایبه‌تی یه‌كه‌ی ئیسنادی زێره‌ڤانی توانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان ناحیه‌ی كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
راشیگه‌یاند: له پڕۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی زوماردا دوو پێشمه‌رگه‌ش به سوكی برینداربوون.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌عات 6ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشه‌كانیان بۆ كۆنتـڕۆڵكردنه‌وه‌ی زومار ده‌ستپێكرد توانیان گونده‌كانی گڕڤڕو ته‌لموس و گرد كافر كۆنـتڕۆڵبكه‌ن و به‌ره‌و ناحیه‌كه‌ش پێشڕه‌وی بكه‌ن‌و كەمێك پێش ئێستاش هێزی پێشمەرگە توانی بەتەواوی كۆنترۆڵی ناحیەی زومار بكات.
لەم شەڕەدا‌و به‌هۆی بۆردومانی تۆپخانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانه‌وه، چەكدارانی داعش زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان لێكوژراون.
PM:02:40:25/10/2014