ناردنی پێشمەرگەو چەكی قورس بۆ كۆبانی دەستی پێكرد


ئەمرۆ ژمارەیەك هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەگەڵ چەندین چەكی قورس بەرەو كۆبانی بەڕێكەوتن تا لەشەڕی دژی داعش هاوكاری پارێزەرانی كۆبانی بكەن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند بڕیارە ئەمرۆ هێزێكی پێشمەرگە بە دوو گروپ بەرەو كۆبانی بەڕێبكەوتن‌و  كەمێك پێش ئێستاش یەكەم گروپ بە چەندین جۆری چەك قورس‌و ژمارەیەك پێشمەرگە بەرەو شاری كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان بەڕێكەوتن.

ناردنی هێزی پێشمەرگە‌و چەكی قورس بۆ كۆبانی بڕیاربوو لە رۆژانی رابردوودا جێبەجێ بكرایەت، بەڵام بەهۆی رێگرییەكانی حكومەتی توركیا رۆیشتنی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆبانی دواكەوت.



PM:02:38:28/10/2014