به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێشبینیه‌کانه‌وه به‌حوکمی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ره‌نگه سبه‌ی بگه‌نه کوبانێ، ئه‌مشه‌و به‌ره‌ی شه‌ڕ ئارامه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌نێو کوبانێوه به سپی میدیای راگه‌یاند" که‌م که‌م ته‌قه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مشه‌و تا ئاما‌ده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه بارودۆخ له‌شه‌وانی پێشووتر ئارامتره".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه که هه‌واڵه‌که‌ی کاژمێر 1:15 دوای نیوه‌شه‌و دا به سپی میدیا وتی" له‌شه‌ڕی ئه‌مرۆدا که زۆربه‌ی شه‌ڕه‌که له‌رۆژدا بوو، نزیکه‌ی 39 چه‌کداری داعش کوژراون که لاشه‌ی هه‌ندێکیان که‌وتۆته ده‌ست شه‌رڤانانی یه‌په‌گه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که شه‌وی پێشووتر27 تشرینی یه‌که‌م شه‌ڕ زۆر قورس و خوێناوی بوو که زیاتر 120 چه‌کداری داعشی تیا کوژرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی یه‌په‌گه ووتی" راسته ئه‌مشه‌و به‌ره‌ی شه‌ڕ نیمچه ئارامه، به‌ڵام خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێک ئاماده کردووه".