یونسکۆ رایگه‌یاند" 700 رۆژنامه‌نووس له کاتی ئه‌نجامدانی کاره‌کانیاندا له‌م 10 ساڵه‌ی دواییدا کوژراون".
رێکخراوی په‌روه‌رده‌و زانست و رۆشنبیری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که به (یونسکۆ) ناسراوه، له‌رۆژی کۆتایی هێنان به‌ده‌ربازبوونی ئه‌و تاوانبارانه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر رۆژنامه‌نووسان که ئه‌مرۆ 2 ی تشرینی دووه‌م ده‌کات، رایگه‌یاند" له‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ده‌کرێت له 90% ی تاوانباره‌کان به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست و نه‌بوونی ئیراده‌ی سیاسیه‌وه رزگار ده‌بن و دادگایی ناکرێن".
رێکخراوه‌که سه‌رنجی رای گشتی جیهان راده‌کێشێت بۆ ئه‌و بارودۆخه نا ته‌ندروسته‌ی رۆژنامه‌نووسان کاره‌که‌یانی تیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌ی شه‌ڕ و توندی تیژیان تیایه.
ئه‌مرۆ له‌م بۆنه‌یه‌دا له‌سه‌ر تاسه‌ری جیهاندا به‌م بۆنه‌یه‌وه کۆڕ وسیمینارو کۆبوونه‌وه‌ی جیاجیا له زۆر ده‌زگا و دامه‌زاره‌ی میدیای سازده‌کرێت.