مه‌سرور بارزانی له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا: کورد پێویستی به چه‌ك‌و هاوكاریی سه‌ربازیی هه‌یه
مه‌سرور بارزانی
ئەمڕۆ ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا گوتارێکی پێشكه‌ش كرد و داوای له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد كە پشتگیری كورد بكەن‌و راشیگەیاند هێزی پێشمەرگەی كوردستان پێویستی به چه‌ك و هاوكاریی سه‌ربازیی هه‌یه.
لەسەر داوەتی فەرمی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و گرووپی دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا، دوێنێ ئێوارە (3.11.2014) مه‌سرور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان گەیشتە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا و ئه‌مڕۆ له‌ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا گوتارێكی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و هێرشه‌كانی داعش پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) ته‌نیا هه‌ڕه‌شه نییه بۆ كوردستان و عێراق، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌شه بۆ سەر هه‌موو جیهان و گوتیشی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه له ئه‌وروپاوه هاتوون، كاردانه‌وه‌ی خراپیان به‌سه‌ر وڵاته‌كانیان ده‌بێت.
مه‌سرور بارزانی مه‌ترسی ئه‌و گرووپه‌ی له گوتاره‌كه‌یدا باسكرد كه لای داعش هیچ سنوورێك نییه و بوونه‌ته هۆی ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی كوردستان و باكووری عێراق و جه‌ختی له‌سه‌ر كاره‌ساتی شنگال كرده‌وه كه جگه له‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان داگیركراوە و هه‌زاران خه‌ڵكیان ئاواره كردوون و به‌هه‌زارانیش به‌هۆی نه‌بوونی خۆراكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌ده‌یان ژنی ئێزدی له‌لایان ئه‌و چه‌كدارانه‌وه به كۆیله كراون.
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هەرێمی کوردستان سوپای هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپای كرد و گوتی هێرشه ئاسمانییه‌كان بوونه‌ته هۆكاری ڕزگاركردنی هه‌زاران كه‌س و دوای هێرشه ئاسمانییه‌كان توانیومانه چه‌ندین شوێن ڕزگار بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، مه‌سرور بارزانی گوتی عێراق نه‌وه‌ك هاوكاری نه‌كردووین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه، مووچه‌شی بڕیوین، له كاتێكدا پێشمه‌رگه عێراق ده‌پارێزێ و زیاتر له ملیۆنێك ئاواره له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین كه هیچ هاوكارییه‌كی عێراق ئه‌و ئاوارانه‌ش بۆ نه‌هاتووه.
هه‌روه‌ها گوتی به‌داخه‌وه عێراق فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌وروپاش و داوایان لێ ده‌كات هاوكارییه‌كانیان بوه‌ستێنن بۆ هه‌رێمی كوردستان و ڕێگره له‌وه‌ی ئه‌وروپا چه‌كی قورسمان پێ بدات، له‌م كاته‌شدا هه‌رگیز ئه‌وه قبووڵ ناكرێ له عێراق كه نه‌خۆی هاوكاریمان بكات ڕێگیریش بخاته به‌رده‌م ئه‌وروپا.
زیاتر گوتی ئێمه هاتووین لێره، داوای پشتگیری له ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، پێویستیمان به چه‌ك و هاوكاری سه‌ربازی هه‌یه، پێویسته دوور له فشاره‌كانی عێراق بۆ سه‌ره ئه‌وروپا، چه‌كی قورسمان پێ بدرێت، ئه‌وچه‌كانه‌ی كه خۆبه‌خشانه له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا پێمان به‌خشراوه چه‌كی سووك و مامناوه‌ندن، چه‌كی قورس نین.
هه‌روه‌ها گوتی ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌ركردایه‌تی خۆی نیشان بدات و پێویستیشه هه‌موو جیهانیش هاوكاریمان بكات، چونكه ئێمه شه‌ڕی دژه تیرۆر ده‌كه‌ین و هه‌رێمی كوردستان شانازی ده‌كات له‌و شه‌ڕه ڕۆڵه‌كانی ده‌كاته قوربانی و شانازیش ده‌كه‌ین كه توانیومانه ئه‌وانه‌ش بپارێزین كه له‌ده‌ست داعش تووشی قه‌یران بوون و ئاواره‌بوون.
له‌كۆتایی گوتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی گوتی به‌ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سوپاسی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو هاوكارییه مرۆییه‌كانیان و زۆر گه‌شتبینین كه زیاتر پشگیری ببینین له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
PM:02:05:04/11/2014