بەپەلە.. شەڕێكی سەخت لە كۆبانێ دەستی پێكرد
كەمێك پێش ئێستا شەڕڤانانی یەپەگە لە رۆژهەڵاتی كۆبانی هێرشیان كردەسەر چەكدارانی گروپی تیرۆریستی داعشو شەڕێكی قورس لەئارادایە.
ئاری هەركی، هەڵسوڕاوی سیاسی نزیك لەكۆبانی رایگەیاند كەمێك پێش ئێستا شەڕڤانانی یەپەگە لە رۆژهەڵاتی كۆبانێ هێرشیان كردەسەر چەكدارانی داعشو شەڕێك سەخت دەستپێكردوە.
لەو شەڕەدا مۆڵگەكانی چەكدارانی داعش بە چەكی قوس لەلایەن هێزەكانی یەپەگەوە بۆردومان دەكرێت.
PM:04:45:05/11/2014