مەحمود سەنگاوی: قاسم سلێمانی هاوكار‌و پشتیوانی پێشمەرگەیە


ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وێنەیەكی لە پەیجی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك داناوە‌و دەنوسێت: قاسم سلێمانی هاوكار‌و پشتیوانی پێشمەرگەیە.

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و فەرماندە هێزەكانی پێشمەرگە لەگەرمەسێر، لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەی قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودس، سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی داناوە نوسیویەتی: "حەمە رەشیدی پاسەوانەكەم لە گەڵ فەرماندە قاسم سلێمانی هاوكار‌و پشتیوانی پێشمەرگە".

دانانی ئەم وێنە‌و نوسراوەش لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەرایەكی ناوەتەوە‌و بە نوسینی كۆمێنت دژایەتی ئەو قسەی سەنگاوی كراوە.



PM:05:32:07/11/2014