مام رۆستەم سەردانی تاڵەبانی دەكات


مام رۆستەم، پێشمەرگە و فەرماندەی دێرین كە وازی لە بزووتنەوەی گۆڕان هێناوە، ئەمڕۆ دووشەممەش 10ی تشرینی دووەمی 2014 میدیاكانی یەكێتی هەواڵی سەردانی نێوبراویان بۆ لای جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی ئەو حیزبە بڵاوكردەوە.

مام رۆستەم بە رووداوی راگەیاند: "سەردانەكە كۆمەڵایەتی بوو و بۆ هەواڵپرسین بووە، هیچ پەیوەندی بە بابەتی سیاسی و حیزبییەوە نییە".
وتیشی: "خەڵك هەر لە بەسرەوە هەتا سلێمانی سەردانی مام جەلالیان كردووە، منیش وەكو پێشمەرگەیەك سەردانی مام جەلالم كرد، كە ساڵانێكی زۆر برا گەورە و فەرماندەمان بووە".

ماڵپەڕی فەرمی یەكێتیش بڵاویكردەوە كە مام رۆسته‌م پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی دێرینی كوردستان، لەو سەرانەدا له‌ ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لالی پرسییه‌وه‌، خۆشحاڵی خۆی به‌ باشبوونی ته‌ندروستی و دیداری به‌ڕێزیان نیشاندا.



PM:04:45:10/11/2014