سه‌رۆکی کۆما جڤاکی کوردستان جه‌میل بایک پێشبینی ده‌کات که تورکیا هه‌ڵخلیسکێت به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ، یان روودای کوده‌تای سه‌ربازی وه‌ک میسر رووبدات، ئه‌گه‌ر ئۆردو‌غان له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی به‌رده‌وام بێت.
وه‌ک رۆژنامه‌ی ( یورت جه‌زته)، له‌زاری جه‌میل بایکه‌وه بلآویکردۆته‌وه که به‌رپرسانی پارتی داد‌و گه‌شه وا تێده‌گه‌ن که خه‌ڵک نه‌زانه‌و تێناگات، ئه‌و ده‌ڵێت" ئه‌و قۆناغه کۆتای هات، هه‌موو که‌س درۆکانی به‌رپرسانی حکومه‌تی بۆ ئاشکرابووه".
ئه‌و پێیوایه که پارتی داد‌و گه‌شه نایه‌وێت کێشه‌ی کورد‌و کێشه‌ی ئاینه‌کانی تر چاره‌سه‌ر بکات و دیموکراسیه‌ت بچه‌سپێت و ده‌لێت "ئه‌و ده‌یه‌وێت یاسا ئه‌منییه‌کان په‌ره‌پێبدات تا ده‌سه‌لآت و پێگه‌ی خۆی به‌هێز بکات".
بایک ده‌ڵێت" پارتی داد‌و گه‌شه چه‌ندان جار گازنده‌ی هه‌بوو که سووپا ده‌ست له‌کاروباری ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌دات، به‌لآم ئێستا خۆی له په‌نایدا ده‌پاریزێت و لێی ده‌پاڕیته‌وه تا له‌ده‌سه‌لآتدا بیهێڵێته‌وه".
سه‌رۆکی کۆما جڤاکی کورستان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ئۆردغان کۆمه‌کی رێكخراوی داعش ده‌کات و تۆمه‌تباری ده‌کات به‌وه‌ی که تورکیا بڕیاری درکردووه بۆ داعش په‌لاماری کوبانێ بده‌ن.