ڤیدیۆی.. چۆنێتی کارکردن‌و دابەشبوونی ١٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لەهەولێر‌و بەغدا

ڤیدیۆیەک باس لە چۆنێتی دابەشبوون و کارکردنی ئەو ١٥٠٠ چەکدارەی ئەمەریکا دەکات کە لە رۆژانی داهاتوودا لە هەولێر و بەغدا دابەشدەبن.

ڤیدیۆکە کە کەنالێ CNNی ئەمەریکی ئامادەی کردووە ئاماژەی بۆ خەرجیەکانی ئەمەریکا دەکات لە شەڕی دژی داعشدا و دەڵێت" تا ئێستا ٧٠٠ ملیۆن دۆلار خەرجکراوە، بەڵام سووپای ئەمەریکا پێویستی بە ٦ ملیار دۆلارە کە ١ ملیارو نیوی بۆ راهێنانی سووپای عێراق و سووپای ئازادی سوریایە".

هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتووە تا ئێستا فرۆکە جەنگییەکان ٨٠٠ هێرشی ئاسمانیان کردۆتە سەر بنکەکانی داعش و هاوکات ٢٠٠٠ مووشەکیش ئاراستەی چەکدارانی ئەو رێکخراوە کراوە.

 



PM:04:21:11/11/2014