لە کوبانێ لەهەر سێ بەرە، شەڕ بەسەختی بەردەوامە

لەهەر سێ قۆلی رۆژهەلآت و باشورو رۆژئاوا شەڕ بەسەختی لە قازانجی کورد بەردەوامەو تا ئێستا ٣٦ چەکداری داعش کوژراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کوبانێ بە سپی میدیای راگەیاند کە هێرشی شەرڤانان و پێشمەرگە و لیوای فەجری سووپای ئازاد لەهەر سێ قۆڵ لەبەرەبەیانی ئەمرۆ ١٢ ی تشرینی دووەمەوە بەردەوامە و داعش چەنین شوێنی پێ چۆڵکراوەو گورزی کوشندەی بەرکەوتووە، لەوانە بەیانی شەرڤانان توانیان بەرزایی ستراتیژی مشتەنور ئازاد بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی سپی لە  گوندی حه‌لینج شه‌رڤانه‌کانی یه‌په‌گه‌ 2 سه‌یاره‌ی بۆمبرێژکراوی خۆکوژه‌کان و 1 ماتۆرسکلیێکیان ته‌قاندنه‌وه‌ و له‌ ئەنجامدا 10 چەکداری داعش کوژران.

لەلایەکی ترەوە له‌ باشوری کۆبانێ له‌ ئه‌نجامی هێرشێکی یه‌په‌گه‌ دا 7 چەکداری داعش  کوژران که‌ یه‌کێکیان پلەکەی ئه‌میرە.

هەروەها بەپێی قسەی سەرچاوەکە لە رۆژهەلآتیش شەڕ بەردوامە لە ئەنجامدا5 چه‌کداری داعش‌ کوژرانو بەپێی زانیارییەکانی سپی له‌ رۆژئاوای کۆبانێ له‌ ئه‌نجامی شه‌رێکی دژواردا که‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌،11 چه‌کدار  کوژران.

لەهەر سی قۆڵە هێرشی شەرڤانانی یەپەگەو یەپەژەو پێشمەرگەو سووپای ئازاد بۆ سەر بنکە گردبوونەوەی داعش بەردەوامە.



PM:05:04:12/11/2014