عادل عەبدول مەهدی لەگەڵ بارزانی كۆدەبێتەوە

‌عادل عەبدول مەهدی

سەرلەبەیانی ئەمرۆ2014/11/13 وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە شاری هەولێر و بڕیارە پاش كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت، لەگەڵ بارزانی دیدار بكات.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ عادل عەبدول مەهدی وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە شاری هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەدایە.

بڕیاروایە هەر ئەمرۆ وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ بارزانی، سەرۆكی (ماوەبۆ درێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان‌و ئەنجومەنی باڵای نەوت و گاز لە کوردستان کۆببێتەوە.



PM:01:40:13/11/2014