باسیج:سەرکردایەتیکردنی داعش لەباڵوێزخانەی ئەمەریکاوە دەکرێت

سەرکردەی سوپای بەسیجی ئێرانی محەمەد رەزا نەقدی دەڵێت" سەرکردایەتیکردنی داعش لەباڵوێزخانەی ئەمەریکاوە لەبەغداوە دەکرێت".

ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە کە سەرکردەی سوپای بەسیجی ئێران کە ژمارەیان بە ٢٢ ملیۆن دەخەمڵێنرێت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەرگەیدا هێرشی توندی کرد سەر ئەمەریکاو کۆنسڵخانەکەیانی لەبەغدا بە سەنتەری سەرکردایەتیکردنی هێزەکانی داعش ناوزەد کرد.

ئەو بەرپرسە سەربازییە ئێرانییە دەڵێت" هێزەکانمان دەتوانن بچن بۆ یارمەتیدانی عێراقییەکان و سوریەکان، بەڵام عێراقییەکان، پێویستیان بە ئێمە نییەو تەنها بۆ راهێنان پێوستیان بە ئێمەیە کە ئێستا دەیکەین".

هێزی بەسیج هێزێکی نیمچە فەرمییە لە خەڵکانی خۆ بەخش لە ژن و پیاو پێکدێت، لە ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن خومەینیەوە دروستکراوەو دەوری دیاری هەبوو لە شەڕی عێراق – ئێراندا.



AM:11:25:19/11/2014