عێراق.. 10 هەزار كەس كوژراون‌و 20 هەزار كەس بریندار بوون


رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیكەی 10 هەزار كەس لەعێراق كوژراون‌و 20 هەزاری دیكەش برینداربوون.

ئەمرۆ سێشەممە لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان، ئاماری كوژراوو بریندارەكانی عێراق بەهۆی توندوتیژییەكانەوە بڵاوكرایەوە.

هاوكات رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەیی خۆی راگەیاند تا وەفدێك رەوانەی عێراق بكات تا لەسەر تاوانەكانی گروپی تیرۆریستی داعش لێكۆڵینەوەی ورد بكات.



PM:05:02:19/11/2014