له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردون ئاهه‌نگێکی گه‌وره هاوسه‌رگیری که به " ئه‌فسانه‌یی" وه‌سف ده‌کرێت، بۆ کچه‌که‌ی ره‌غده‌ی کچی سه‌دام حسێن سازکرا.
ئاهه‌نگه‌که وه‌ک میدیا ئه‌رده‌نییه‌کان بڵاویان کرده‌وه رۆژی 14 ی تشرینی دووه‌م له کۆشکی (فاره) له عه‌مان سازکرا.
ئه‌وه‌ی سه‌رنج ده‌درا کارتی میوانداری و ئه‌و زینه‌یه‌ی خه‌نه‌به‌ندانه‌که‌ی پێ رازێنرابووه‌و لۆگۆی هه‌ڵۆی ئاڵاکه‌ی سه‌رده‌می سه‌دامی له‌سه‌ر بوو.
ئه‌و ئاهه‌نگه که به‌یه‌کێک له ئاهه‌نگه گه‌وره‌و گرانه‌کانی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت، کچه زاکه‌ی سه‌دام که‌ناوی (بنان) ه بۆ رۆژی دوایی وێنه‌کانی له ئه‌نیستاگرامدا بڵاوکرده‌وه.
هاوکات له‌یه‌کێک له‌وێنه‌کاندا، ره‌غده‌ی کچی سه‌دام وه‌ک ئه‌وه وایه خه‌ڵاتی ( پاڵه‌وانیتی) بدات به کچه‌که‌ی، هاوشیوه‌ی رێوره‌سمی باوکی خه‌ڵاتی کچه‌که‌ی ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاکان ره‌غده به‌هۆی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاریه زۆره‌ی کردوویه‌تی له‌و ئاهه‌نگه‌دا گه‌نجتر ده‌ر‌که‌وتووه.
له‌مانگی حوزه‌یراندا که چه‌کدارانی داعش پارێزگای موسڵیان کۆنترلکرد ره‌غده سه‌دام حسێن ئاماده‌ی خۆی نیشان دا هاوسه‌رگه‌ری نیکاح له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی داعشدا بکات، له‌و کاته‌وه ئه‌مه دووه‌م جاره ده‌رده‌که‌وێته‌وه.
وێنه‌ی ره‌غده‌و بنانی کچی