بەهۆی بوردومانەوە 75 چەکداری داعش لەشەنگال کوژران

بەهۆی بۆردرومانی مۆڵگەكانی چەكدارانی داعش لە شەنگال لەلایەن فرۆكەكانی هاوپەیمانان زیاتر لە 75 چەكداری داعش كوژران.

لەمبارەیەوە عەقید سەدیق خورکی بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی شەنگال و پێشمەرگە لە سەر چیای شەنگاڵ تایبەت بە باسنیوزی راگەیاند، دوێنێ درەنگانی شەو، فڕۆکە جەنگییەکان  مۆڵگەکانی داعشیان  لە ناو قەزای شەنگاڵ بە چری بۆردوومان کردووە و 6 شوێنیان پێکاوە و ژمارەیەکی زۆری چەکداری ئەو ڕێکخراوە توندڕەو کوژراون.

وتیشی: لە ئەنجامی بۆردومانەکەی فرۆکەجەنگیەکان، زیاتر لە75 چەکداری داعش کوژراون و چوار هەمەر و سێ پیکاب بەنیاز بوون هێرش بکەنە سەر چیا تێکشکێنران.

عەقید سەدیق وتیشی:  بۆیەکەمین جار بەم شێوەیە فڕۆکە جەنگییەکان ناو شەنگاڵ دەکەنە ئامانج، لەوانە پڕۆژەیەکی ئاوی گەڕەکی بەربەڕۆژ و دۆمیز و حەیڵ نەفت و خاڵێکی پشکنین لەسەر پردی شنگاڵ نزیک لەبازاڕ کرابوونە ئامانج.



PM:01:40:20/11/2014