داعش ٢٥ کەسی تری لە عەشرەتی ئەبونەمر کوشت

‌وێنە - شەقەفەق نیوز
چەکدارای داعش ئەمرۆ ٢٢ ی تشرینی دووەم ٢٥ کەسی لە عەشرەتی ئەبو نەمر لە رۆژهەلآتی رومادی بەر دەستڕێژدا.

ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە سەرچاوەیەکی خۆیەوە بلآویکردەوە کە کارە تاوانکاریەکەی کوشتنی ئەو ٢٥ هاولآتیە لە ناو چەی سجاریە بووە.

ئەم تاوانە نوێیەی داعش لە کاتێکدایە کە دوو رۆژە چەکدارانی داعش هێرشێکی قورسیان کردۆتە سەر شاری رومادی و پردێکی ستراتیژیان لەنزیک شارەکە تەقاندۆتەوە کە سووپای عێراق پشتی تەوای پێدەبەست لە گواستنەوەی هێزەکانیدا بۆ رومادی.



PM:12:17:22/11/2014