بەوێنە...تونسییەك بووە شاجوانی موسڵمانان

كچێكی تونسی لە پێشبڕكێی هەڵبژاردنی شاجوانی موسڵمانان، توانی بە باڵا پۆشیەكەیەوە نانزاناوی شاجوانی موسڵمانان بەدەست بهێنێت.
فاتیمە بن گوفراش كە كچێكی تەمەن 25 ساڵی تونسییە، توانی نازناوی شاجوانی موسلمان بەدەست بهێنێت، كە پێشبڕكێیەكە و ساڵانە بۆ جوانترین كچە موسڵمان و باڵاپۆشەكانی جیهان ئەنجام دەدرێت.
پێشبڕكێی ئەمساڵ لە ئیدۆنسیا بەڕێوەچوو، فاتمە توانی لە نێو 17 كچی تردا نازناوەكە بەرێتەوە كە خەڵكی وڵاتەكانی هند و ئەمریكا وب رەیتانیا و بەگلادش و ئیدۆنسیا و چەند وڵاتێكی دیكە بوون.
مەرجەكانی هەڵبژاردنی شاجوانی موسڵمانان تەنها پشت بە ڕوخسار نابەستێت، بەڵكو زیرەكی و جێبەجێكردنی فەرزەكانی ئاینی ئیسلام و ڕێك پۆشیش ڕۆڵیان لە هەڵبژاردنی شاجواندا هەیە.





PM:03:51:23/11/2014