بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی: ١٨ ملیارەكە لە بانقە

روونكردنەوەیەك لەبەرێوەبەرێتی گشتی رۆشنبیری‌و هونەری سلێمانی سەبارەت بەهەواڵێكی كە ناڵی knn كەلەزاری پەرلەمانتارێكەوە ئاماژەی بۆكردو كە 17 ملیار دیناری وەزارەتی رۆشنبیری لە سلێمانی دیار نەماوە، دەڵێن " پارەكە ماوە‌و لەبانقە".

عادل عەزیز بڕیاردەری لیژنەی رۆشنبیری لەپەرلەمانی كوردستان رۆژی 24 تشرینی دووەم لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی knn ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە 17 ملیار دیناری وەزارەتی رۆشنبیری دیار نەماوە، بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری ‌و هونەر روونكردنەوە دەدات ‌و ئەو زانیاریانە رەتدەكاتەوە.

دەقی روونكردنەوەكە
روونكردنەوەیەك لەبەرێوەبەرێتی گشتی رۆشنبیری‌و هونەری سلێمانی سەبارەت بەهەواڵێكی كە ناڵی كەی ئێنئێن

لەهەواڵەكانی شەوی 24/11/2014 كەناڵی كەی ئێن ئێندا دوو پەرلەمانتاری بەرێز سەبارەت بە بودجەی 20 ملیاردیناری پایتەختی رۆشنبیری رایانگەیاند كە لەكۆی ئەو 20 ملیار دینارە، 17 ملیار‌وشەش سەدو سی ملیۆن دینار دیارنییە‌و نازانرێت لەكوێیە ، پاشان ئاماژەیان بەوەدا كە گەندەڵی لەخەرجكردنی 20 ملیاردیناری پایتەختی رۆشنبیری داهەیە , بۆ راستكردنەوەی ئەو زانیاری‌و هەواڵە ناراستانە بەپێویستمان زانی ئەم روونكردنەوەیە بۆ ئەو پەرلەمانتارە بەرێزانە‌و كەناڵی كەی ئێن ئێن‌و رای گشتی بڵاوبكەینەوە.
1- بری ئەو 20 ملیارەی كە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەرێگەی وەزراەتی داراییەوە تەرخانی كرد لە مانگی شەشی 2013 خراوەتە سەر حسابی بانكی بەرێوەبەرێتی رۆشنبیری‌وهونەری سلێمانی لەوكاتەوە تا ئامادەكردنی ئەم نوسراوە تەنها یەك ملیارو نۆسەد ملیۆن دینار بۆ ئەو پرۆژانەی لە قۆناغی جێبەجێكردندان خەرجكراوە‌و بری 18 ملیار‌وسەد ملیۆن دینار لەحساب بانكی بەرێوەبەرایەتیماندا ماوە‌و ئەو دووپەرلەمانتارە بەرێزە دەتوانن سەردانی بانك بكەن بۆ راستی‌ودروستی زانیاریەكەیان.
2- خەرجی ئەو 20 ملیاردینارە لەسەرتای وەرگرتنیدا دابەشكراوە بەسەر چەندین پرۆژەی جۆراوجۆری بوژانەوەی ژێرخانی رۆشنبیری‌و هونەری‌و لەدواكۆبونەوەی بۆردی پایتەختی رۆشنبیری لەرۆژی 29/10/2014 بەئامادەبونی بەرێزان وەزیری رۆشنبیری‌ولاوان‌و پارێزگاری سلێمانی لەبەرنامەی خەرجكردنی 20 ملیارەكە‌و شێواز‌و جۆری پرۆژەكان كۆڵراوەتەوە‌و پەسەندكراوە كە بەسەر 16 پرۆژەی جۆراو جۆردا دابەشكراوە.
3- هەموو ئەوپرۆژانەی تائێستا لەو 20 ملیارە جێبەجێكراون‌و دەكرێن بەپێی رێنمایی‌و بەهاوبەشی بەرێوەبەرێتی نەخشەدانانی سەربە بەرێوەبەرێتیمان‌و پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراوە‌و دەتوانن لەشێوازی خەرجكردنەكەی بپرسنەوە بەرلەوەی تۆمەتی گەندەڵی ببەخشنەوە.
4- پێویست بو لەسەر ئەو دوو پەرلەمانتارە بەرێزە‌و كەناڵی كەی ئێن ئێن راوبۆچونی لایەنی پەیوەندیداریان بەم مەسەلەیەیان وەرگرتایە كە بەرێوەبەرێتی گشتیمانە ئەوسا لێدوان‌و قسەیان لەسەر چۆنێتی خەرجكردنی 20 ملیاردیناری پایتەختی رۆشنبیری سلێمانیان بكردایە.

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری‌وهونەری سلێمانی



PM:12:23:25/11/2014