چه‌کدارانی داعش کاتژمێر 11 ی ئه‌مشه‌و له‌دوو لاوه له‌نزیک به‌ندای موسڵ و له ناوچه‌ی زومار هێرشیان کرده سه‌ر پێشمه‌رگه، هێزی پێشمه‌رگه‌و فرۆکه جه‌نگییه‌کان به‌رپه‌رچی هێرشه‌که‌یان دایه‌وه‌و داعشیان تێکشکاند.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به سپی میدیای راگه‌یاند ئه‌مشه‌و کاتژمێر 11 چه‌کدارانی داعش له گوندی ( سیلح)ه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه له‌نزیک به‌نداوی موسڵ، له‌هه‌مان کاتی‌دا له گوندی (عین مانع و جبسه‌وه) هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه له نزیک زومار، پێشمه‌رگه لێیان هاته ده‌ست و زیانی گه‌وره‌یان به‌داعش گه‌یاند.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانان بۆردومانی بنکه‌کانی داعشیان له ناوچه‌که کرد.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان که به‌هۆی تاریکی شه‌وه به‌ته‌واوی زیانه‌کانی داعش نازانرێت که زیانێکی زۆره، ته‌نها ئه‌وه زانراوه که دوو خۆکوژ کوژراون و هاوکات دوو ئۆتۆمبیلی هه‌مه‌ریش سوتێنراون.
له‌م شه‌ڕه‌دا پێشمه‌رگه هیچ زیانێکی گیانی نییه.