12 ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو گۆڕان داوای ده‌رکردنی یاسای لێبوردنی گشتی له‌په‌رله‌مان و سه‌رۆۆکی هه‌رێم ده‌که‌ن، سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتووش ده‌ڵێت" هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی ئیسلامی داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ نێرباز و تلیاكخۆر و داوێنپیسه‌كان بكات، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات".
ئه‌و 12 په‌رله‌مانتارانه له یاداشتێکدا داوای لێبوردن ده‌که‌ن بۆ ئه‌و تاوانبارانه‌ی " تاوانی دژ به ئاسایشی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌نجامداوه، بازرگانی و به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان، به‌رتیل و دزینی سامانی گشتی، ته‌زویركردنی دراو و، بازرگانی به خۆراك و ده‌رمانی به‌سه‌رچوه‌وه، تاوانه ئابڕوبه‌ره‌كانی وه‌ك (زینا – زینای مه‌حره‌م – ده‌ستدرێژی سێكسی – نێربازی)".
سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌ککگرتوو ئه‌بو به‌کر هه‌ڵده‌نی به توندی دژی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌وه‌ستێته‌وه‌و ده‌ڵیت ""یاداشته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر عه‌یبه‌یه، هاوكات بێ هه‌یبه‌تكردنی یاسا و دادگاشه، به ئاشكراش ده‌ستوه‌ردانه له كاروباریان".
له‌سه‌ر وردکردنه‌وه‌ی عه‌یبه‌که‌شی هه‌ڵه‌دنی به سپی میدیای راگه‌یاند" هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی ئیسلامی داوای لێخۆشبوو‌ن له تاوانباری نێرباز و تلیاكخۆر و داوێنپیسه‌كان بكات، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات".
ئه‌و 12 په‌رله‌مانتاره که شه‌شیان کۆمه‌ڵن و ئه‌وانی تریان یه‌کگرتوو و گۆران، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵ بۆیه ئه‌و یاداشته‌یان ئاماده‌کردووه که کۆمه‌ڵێک له دۆست و که‌سه نزیکه‌کانیان به‌تۆمه‌تی یاسای تیرۆره حوکمدراون.