یه‌کێتی له به‌رده‌م دووریانێکی چاره‌نوسازدایه، ناکۆکی نێوان هه‌ردوو (باڵی به‌رهه‌م- کۆسره‌ت، له‌گه‌ڵ باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) له‌م کاته‌دا له هه‌موو کاتێک جدیتره، بۆیه چاره‌نوسی یه‌کێتی له‌سێ ئەگەری سەرەکی تێپه‌رناکات، ته‌وافوق ده‌که‌ن‌و پێکه‌وه هه‌ڵده‌که‌ن، یان ده‌بن به دوو که‌رته‌وه.
ململانێکه‌ی یه‌کێتی بۆ جدییه؟
هه‌موو ئاماژه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ململانێی نێوان دوو باڵی ئێستای یه‌کێتی جدییه‌و هه‌ردوولایان سوورن له‌سه‌ر بۆچونی خۆیان، هه‌رچی باڵی کۆسره‌ت‌و به‌رهه‌مه پاش ئه‌وه‌ی بێ‌ئومێد بوون له دامه‌زراندنی سه‌رکردایه‌تیه‌کی ته‌واقفوقی، ئێستا پێ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه داده‌گرن که چواری کانونی یه‌که‌می ئه‌مساڵ خستویانه‌ته به‌رده‌م سه‌رکردایه‌تی‌و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی به‌ناوی (بوژاندنه‌وه‌و چاکردنی یه‌کێتی).
هه‌رچی باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی کۆنگره‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر یه‌کێتیدا بسه‌پێنێت‌و نه‌چێته ژێر باڵی داواکاریه‌کانی خاوەونی پڕۆژه‌کەوە.
چاودێرانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی بۆچونیان چییه؟
زۆرێک له چاودێرانی ناو یه‌کێتی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که جارێکی دیکه زۆر زه‌حمه‌ته به‌رهه‌م ساڵح‌و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ناو یه‌ک حیزب‌و له‌یه‌ک سه‌رکردایه‌تیدا پێکه‌وه هه‌ڵکه‌ن.
چاودێرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی‌و رۆشنبیران پێیان وایه ئه‌م ململانێیه زیاتر ململانێیه له‌سه‌ر پێگه‌و ده‌سه‌ڵات‌و ئابووری‌و خاوه‌ندارێتی یه‌کێتی، نه‌ک له‌سه‌ر په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تێکی نوێ بۆ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان.
ئه‌و چاودێرانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیتی پێیان وایه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جیاوازی تێروانین‌و بیروڕا بوایه، ئه‌وا له‌دوای نه‌خۆشکه‌وتنی تاڵه‌بانیه‌وه ده‌بوایه ئه‌م دوو لایه‌نه شتێکی نوێیان پیشانبدایه له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غداد‌و حکومه‌تی هه‌رێم‌و به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و چۆنێتی مامه‌ڵه کرنیان له‌گه‌ڵ هێزه هه‌رێمایه‌تیه‌کاندا، بۆ نمونه (لایه‌کیان پێداگری بکردایه که ده‌بێت پارێزگاری سلێمانی بدرێته گۆڕان، یاخود هاتنه ده‌ره‌وه له حکومه‌تی هه‌رێم، په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا .. هتد).
ململانێکان چۆن ده‌روات؟
به‌درێژایی سه‌رده‌می تاڵه‌بانی، ململانێکانی نێو یه‌کێتی به‌شێوه‌یه‌کی ته‌قلیدی به‌رێوه‌براوه‌و دواتریش هه‌ر به‌هه‌مان شێواز یه‌کلایی کراوه‌ته‌وه، ئه‌م جاره‌ش پێشبینی ده‌کرێت هه‌ر به‌هه‌مان شێوه به‌رێوه ببرێت، هه‌رچی باڵی ده‌سترۆیشتوی ناو یه‌کێتیه هه‌وڵده‌دات باڵی نێوان به‌رهه‌م – کۆسره‌ت له‌تبکات‌و ئه‌مجاره‌ش کۆسره‌ت ره‌سوڵ رازیبکرێت پشتبکاته به‌رهه‌م ساڵح‌و به‌ته‌نیا بیهێڵێنه‌وه.
هه‌رچی باڵی به‌رهه‌م ساڵحیشه له‌هه‌وڵدایه که جومگه سه‌ره‌کی‌و هه‌ستیاره‌کانی حیزب که له ئێستادا له ژێر ده‌ستی باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ددایه دەر‌بهێنێت‌و سه‌رله‌نوێ به‌و پۆسته حکومی‌و حیزبیانه‌دا بچنه‌وه که له‌یانه باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ربهێنێت.
باڵی کۆسره‌ت‌و به‌رهه‌م ده‌یانه‌وێت بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی به‌شێک بن له ناو یه‌کێتیدا نه‌وه‌ک هه‌موو جومگه سه‌ره‌کیه‌کانی یه‌کێتی له‌ژێر ده‌ستیاندا بێت.
نزیکه‌ی 10 رۆژ تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر ئاشکرابوونی پرۆژه‌که‌ی باڵی به‌رهه‌م ساڵح‌و کۆسره‌ت ره‌سوڵدا و تا ئێستاش چینی ناوه‌ندی نێو ئه‌و حیزبه‌و بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری ناو ئه‌و حیزبه هیچ رۆڵێکیان نه‌بینیوه له نێوان ئه‌و دوو باڵه‌دا، ئه‌مه‌ش هۆیه‌که بۆ ئه‌وه‌ی که تا ئێستا یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به‌کگرتووی ماوه‌ته‌وه‌و ناکۆکیه‌کانی به‌ته‌واوی شۆر نه‌بۆته‌وه بۆ خواره‌وه ، هه‌رچه‌نده هه‌ردوو باڵه‌که که‌وادیر‌و هه‌واداری خۆیان له‌ده‌ور کۆبۆته‌وه (له کاتی ململانێێ نێوان نەوشیروان مستەفا و باڵێ له یه‌کێتی تاڵەبەنی، له سه‌ر ئاستی سه‌رکردایه‌تی تا بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی بوو به دووکه‌رته‌وه).
ئاکامی ئه‌م ناکۆکیانه چی ده‌بێت؟
ئه‌م ناکۆکیه جدیه‌ی ئێستا له‌ناو یه‌کێتی لە ئارادیە، له‌به‌رده‌م دوو ئەگەری سەرەکی و سێ سیانریۆدا واڵایه که چاره‌نوسی یه‌کێتی لێوه دیاری ده‌کرێت، یه‌که‌میان هه‌ردوو باڵه‌که به‌ته‌وافوق کۆنگره ئه‌نجامبده‌ن‌و په‌ڕه‌یه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌ڵبده‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ری دووه‌میان، ئه‌وه‌یه هه‌ردوولایه‌ن هەریەکە لای خۆیەوە خاوه‌ندارێتی بۆ یه‌کێتی رابگه‌یه‌نن‌و دواتر به‌هێمنی دادگا یه‌کلایی بکاته‌وه.( وه‌ک پێشوتر ئه‌م نمونه‌یه له‌لای حیزبی زه‌حمه‌ت کێشان بینرا سه‌رباری قه‌باره‌و جیاوازی زۆری نێوان هه‌ردوو حیزب).
ئه‌گه‌ری سێیه‌میشیان "که که‌س خوازیاری نییه" دووله‌تبوونی حیزبه‌که‌یه له‌سه‌ره‌وه تا خواره‌و که ره‌نگه ئه‌م ئه‌گه‌ره‌یان توندوتیژی لێبکه‌وێته‌وه که له‌روودانی ئه‌گه‌ری دووه‌م‌و سێیه‌مدا یه‌کێتی به‌ته‌واوی بچوک ده‌بێته‌وه‌و پشێویش بۆ ناوچه‌ی سلێمانی‌و سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم دروست ده‌کات.