که‌ناڵی CNN ئه‌مریكی، نازناوی ژنی ساڵ، ده‌به‌خشێته ژنه شه‌ڕڤانانی كورد له شاری كۆبانی و ڤیان دەخیل پەرلەمانتاری ئیزیدی لەپەرلەمانی عێراق.
CNN له لیستێكدا، نازناوی ژنانی ساڵی به‌خشیە هه‌شت ژن له‌جیهاندا، كه كچان‌و ژنانی شه‌ڕڤانی كورد له كۆبانی، پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستده‌هێنن‌و وەک سی ئێن ئێن باسی دەکات "، یه‌ك له‌سه‌ر سێی هێزی كۆبانی دژی داعش، شه‌رڤانه ژنه‌كانن".
هاوكات، له‌گه‌ڵ ناوی ژنانی شه‌ڕڤاندا، ڤیان ده‌خیل، په‌رله‌مانتاری ئێزدی له په‌رله‌مانی عێراق، نازناوه‌كه‌ی پێبه‌خشراوه كه به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ده‌ستدرێژی داعش بۆ سه‌ر ژنان‌و كچانی ئێزدی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رنجی میدیاكانی جیهانی ڕ‌اكێشا.
CNN ئه‌مریكی ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده ساڵی 2014 ، ساڵێكی پڕ نه‌هامه‌تیی‌و ناخۆشیی بوو بۆ ژنان له جیهاندا، به‌ڵام ژنان و كچانی شه‌ڕڤانی كورد له كۆبانی كاریگه‌ریی گه‌وره‌و به‌هێزیان له‌سه‌ر روداوه‌كانی ئه‌مساڵ هه‌بووه.
ئەو خەڵات بەخشینە پاش ئەو هەموو گرنگییە دێت کە میدیاکان و رای گشتی جیهان بەژنە شەرڤانەکانی رۆژئاوا بەتایبەتی ژنانی کوبانێیان دا کە هاوشان شەرڤانە پیاوەکان وا نزیەکەی سێ مانگە بەرامبەر " دڕندەترین" هێزی ئەم سەدەیە وەستاونەتەوە.