"تەنیا قوباد تاڵەبانی بۆ جێگرەوەی مام جەلال بە شیاو دەزانم"

‌تالەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتی
ئەندامێكی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان باس لە جێگرەوەی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی دەكات‌و دەڵێت "تەنیا قوباد تاڵەبانی بە شیاو دەزانم جێگەی مام جەلال بگرێتەوە".

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی لە لێدوانێکدا بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "گرفتی بەرهەم ساڵح لەناو یەکێتی ئەوەیە کە تێبینی لەسەر شێوازی کارکردن هەیە، لەبەرانبەردا خەڵکی دیکەش بۆچوونیانی دیکە یان هەیە، سەرجەم ئەو بۆچوونانە دەخەینە ناو کۆنگرە و لەناو کۆنگرە قسەی خۆمان دەکەین، گوتیشی:”رۆژانە یەکێتیەکان قسە دەکەن، بەڵام قسەی کۆتایی لەناو کۆنگرە دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشدا لەناو یەکێتی گرفتی شەخسی نییە، چونکە ئەم حزبە هی مام جەلالە جەلال تاڵەبانیش بۆ 300 ساڵی دیکە ڕێچکەی بۆ حزب داناوە، بەو شێوازەی چۆن بزانین کوردایەتی بکەین.

ئەوەشی روونکردەوە ئەگەر بڕیارە یەکێتی سکرتێرێکی بۆ دیاری بکرێت ئەوە دەبێت یەکێک بێت لە بنەماڵەی تاڵەبانی ، جگە لەوان کەس بە شایسەی ئەو پۆستە نازانم گوتیشی :”من قوباد تاڵەبان هەڵدەبژێرم بۆ ئەو پۆستە”.



PM:02:15:13/12/2014