پارتی لە هەولێر: لەگەڵ گۆڕان رێککەوتووین‌

سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەڵێت" لەگەڵ گۆڕاندا ڕێک کەوتووین و، ئەم هەفتەیە لەگەڵ یەکێتییشدا ڕێک دەکەون و، هەفتەیەکی دیکەیش وەڵامی لیستی خزمەت دەدەنەوە".

سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر (کەنعان خەیلانی) بە ماڵپەڕی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند" لە بارەی حکوومەتی خۆجێیی ھەولێرەوە لەگەڵ لایەنەکاندا وا خەریکە ڕێک دەکەوین؛ لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕاندا وا ڕێک کەوتوون کە قایمقامی مەرکەزی ھەولێر و دوو بەڕێوبەری گشتی و پێنج بەڕێوەبەری ناحیەیان پێ دەدەن".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا سەبارەت بە رێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتیی دا دەڵێت"  لە یەک حاڵی بووینە و، جێگری دووەمی پارێزگار و، دوو بەڕێوەبەری گشتی بۆ ئەوان دەبێت؛ لە باسی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەیشدا زۆری نەماوە ڕێک کەون و، ڕەنگە ئەم هەفتەیە بە یەکجاری ڕێک کەون".

کەنعان خەیلانی دەشڵێت" هەفتەی دادێ وەڵامی داواکارییەکانی لیستی خزمەت دەدەنەوە؛ جارێ با بزانن وەڵامی ئەوان چۆن دەبێت و، ھەوڵ دەدەن ئەوانیش ڕازی بکەن."



PM:03:44:13/12/2014