سپی ناوی ئەو کەسەی گۆڕان ئاشکرا دەکات کە دەبێتە قائیمقامی سلێمانی

بەپێی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان کە  ١٠کانونی یەکەم واژوو کرا قایئمقامی مەرکەزی سلێمانی دەدرێت بە بزووتنەوەی گۆڕان، کەسی پاڵێوراویش بۆ ئەو پۆستە (بەختیارە چاو شینە).

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند لەنێو هەڵسوڕاوانی گۆڕاندا دوو کەس کاندیدبوون بۆ وەرگرتنی پۆستی قائیمقامی قەزای سلێمانی، بەختیار عەبدولرەحمان ناسراو بە ( بەختیارە چاوشین) و نەوزاد مەجید ناسراو بە ( نەوزادی بازیان).

سەرچاوەکەی سپی باس لەوە کرد کە گۆڕان خۆی یەکلای کردۆتەوە لەسەر بەختیار عەبدولرەحمان کە دەرچووی زانستی سیاسیە.
هەرچی نەوزاد مەجیدە کۆلیژی یاسای تەواو کردووە. 
 



AM:11:22:14/12/2014