166 رۆشنبیر و چالاکوان دژی بڕیارێکی دادگای ده‌ربه‌ندیخان ئیمزا کۆده‌که‌نه‌وه‌

دادگای ده‌ربه‌ندیخان حوکمی سزای گرتن و دادگایی کردنی بۆ هاولآتی (یوسف محه‌مه‌د عه‌لی) ده‌رکردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کۆمێنتێکی له‌فه‌یسبووک له‌سه‌ر ده‌قێکی قورئانی نووسیوه‌. له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا 166 رۆشنبیرو چالاکوان دژی ئه‌م بڕیاره‌ی دادوه‌ره‌که به‌یانێک ده‌رده‌که‌ن‌و  به‌حوکمی داعشی ناوزه‌د ده‌که‌ن له‌کوردستاندا.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7 کانونی یه‌که‌م دادگای دەربەندیخان لەپارێزگای سلێمانی حوکمی سزای گرتن‌و داگاییکردنی بۆ هاولاتی دانیشتوی دەربەندیخان (یوسف محه‌مه‌د عه‌لی) دەرکرد کە ئێستا لەگرتوخانەی مەعەسکەر سەلامە  لەشاری سلێمانی زیندانی كراوه‌، تاوانی ئەم هاوڵاتییە ته‌نها ئەوەیە کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوکی خۆی ڕەخنەی لەدەقەکانی قورئانی ئیسلام گرتوەو بەلێکدانەوەی نازانستییانەی داناوە .

ئه‌مه‌ش ته‌واوی به‌یاننامه‌كه‌یه‌...

نا بۆ حوکمی داعشی لە کوردستان
داوای ئازادکردنی یوسف محمد علی دەکەین

 ڕۆژی ٧/١٢/٢٠١٤دادگای دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی کوردستان لە عێراق حوکمی سزای گرتن و داگایی کردنی بۆ هاولاتی دانیشتوی دەربەندیخان (یوسف محمد علی) دەرکرد بەپێی مادەی (٣٧٢) یاسای سزای عێراقی کە ئێستا لە گرتوخانەی مەعەسکەر سەلامە لە شاری سلێمانی. تاوانی ئەم هاوڵاتیە ئەوەیە کە لە پەڕەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوکی خۆی ڕەخنەی لە دەقەکانی قورئانی ئیسلام گرتوە و بە لێکدانەوەی نازانستیانەی داناوە .


 ئەم حوکمە لەلایەن حاکم سەلاح لە دادگای دەربەندیخان ، کە سەر بە یەکگرتویی ئیسلامیە ،لەکاتێکدا دەرکراوە کە یوسف محمد علی چوە سکاڵا لەسەر دەروێشێک بەناوی هەڵۆ ساڵح تۆماربکا کە هەڕەشەی کوشتنی لێکردوە و پێشتریش لەلایەن سەید محمد باقرانیەوە فتوای کوشتنی یوسفی دەرکردوە. ئێمە ئەم بڕیارەی دادگای دەربەندیخان بۆ گرتن و زیندانی کردنی هاوڵاتی یوسف محمد علی بەهۆی ڕەخنەگرتنی لە دین بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئازادی ڕادەربڕیندا دەزانین و بەتوندی مەحکومی دەکەین. 


سزادانی هاوڵاتیەک کە ڕەخنەی لەدینی ئیسلام گرتوە و چاوەڕوانی ئەوەی دادگا بەپێی مادەی (٣٧٢)ی سوکایەتی بەئایین سزای ٦ مانگ بۆ ساڵێک زیندانی بۆ دەرکا لەکاتێکدا کەسانی ئیسلامی فەتوای کوشتنی بدەن و هەڕەشە لەخۆی و کەسوکاری بکەن نیشانەی زاڵبونی حوکمی داعشیانەیە لەلایەن دادگای دەربەندیخانەوە. دادگا لەجیاتی گرتن و زیندانی کردنی کەسانێک کە فەتواو هەڕەشەی کوشتنیان لەم هاوڵاتیە کردوە دەربکات کەچی بڕیاری گرتن وزیندانی کردنی هاوڵاتیەکی داوە کە تەنیا بیروڕا و ڕەخنەی لەسەر ئاین لە فەیس بوکی خۆیدا بڵاوکردۆتەوە . ئەم هەنگاوەی دادوەری دەربەندیخان دژ بە ئازادی ڕادەربڕینە و دەستێوەردانی دەسەڵاتی دادوەریە لەژیانی شەخسی هاوڵاتیاندا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بیروڕای خۆیان دەربڕن. 


ئەم هێرشە لەلایەن دەزگایەکی ڕەسمی هەرێمی کوردستانەوە بۆسەر مافی هاوڵاتیانی کوردستان لەدەربڕینی بیروڕایان لەسەر ئاین لەکاتێکدایە کە خەڵکی کوردستان لەشەڕێکی سەروماڵیدایە لەگەڵ داعش و دەوڵەتە ئیسلامیەکەی کە بەپێی یاسا ئیسلامیەکانی ژنانی یەزیدی و مەسیحی کوردستانی لەبازاڕی سێکسدا فرۆشتوە و دەیەوێ ئەم یاسا و دەسەڵاتە ئیسلامیەی بەسەر خەلکی کوردستان و عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیدا بسەپێنێ. داعش هەمان یاسای قەدەغەکردنی هەرجۆرە ڕەخنەگرتنێک لە ئیسلام بە کوشتن و بڕین پەیڕەو دەکەن کە ئەم دادگایەی دەربەندیخان لەناوجەرگەی کوردستاندا بەرامبەر بەهاوڵاتیانی کوردستان دەیکات. بێگومان لایەنە ئیسلامیەکان بەسود وەرگرتن لەو یاسایانەی دژی ئازادی بیرورا لە کوردستاندا کاری پیدەکرێ ئەم بەرەی کۆنەپەرستانەی ناوخۆ بەهێزدەکەن کە لەکۆتاییدا خزمەت بە بەرەی کۆنەپەرستانەی داعشیزم و فاشیزمی ئیسلامی لە ناوچەکەدا دەکا. 


هەربۆیە ئێمە وەکو خەڵکی ئازادیخواز و بەرگریکار لە ئازادی ڕادەربڕین و ڕەخنەگرتن و نوسین و ئازادی بێ دینی یان دینداری دژ بەم بڕیارەی دادگای دەربەندیخانین بۆ گرتن و زیندانی کردن و زیندانی کردنی هاوڵاتی یوسف محمد علی لەسەر ڕەخنەگرتن ئاین وداوای ئازادکردنی دەست بەجێی هاوڵاتی (یوسف محمد علی ) و پاراستنی گیانی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرتن و سزادانی ئەوکەسانەی فەتوا وهەڕەشەی کوشتنیان لێکردوە دەکەین .


 هاوکات داوای هەڵوەشانەوەی مادەی (٣٧٢)دەکەین لە یاسای سزاداندا دەکەین و پێویستە ئازادی ڕادەربڕین و ڕەخنەگرتن و لێکۆڵینەوە وەک مافێکی سەرەتایی مرۆڤ جێگای ئەو مادەیە بگرێتەوە. بانگەوازی سەرجەم نوسەران و ڕۆشنبیران و ڕێکخراوەکانی بەرگری لەمافی مرۆڤ و ئازای ڕادەربڕین لە کوردستان و دەرەوەی ووڵات ڕیکخراوە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ ئەم داواکاریانە و فشاربخەنە سەر دادگای دەربەندیخان و حکومەتی هەرێم بۆ ئازادکردنی هاوڵاتی یوسف محمد علی.


ئیمزاکان:
١-فواد مەجید میسری / نوسەر و لێکۆلەر لە بواری ئیسلامی سیاسی 
٢-ئاسۆکمال - نوسەر و چالاکی بواری ئازادی بیروڕا
٣-ئاراس گەلاوێژ- راگەیاندکارو چالاکی بواری ئازادی بیروڕا
٤- سەروەر پێنجوێنی، توێژەری ئاینی، سلێمانی
٥- گه شه دارا حه فید...په رله مانتاری لیستی سەوز
٦-موحسین کەریم  / هەڵسوراوی سیاسی کۆمۆنیستی 
٧- گۆنا سعید- چالاکی بواری یەکسانی ژن و پیاو
٨-دەشتی جەمال/ بەرپرسی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراق
٩-لاوژە جەواد / هەڵسوراوی سیاسی و کۆمۆنیستی 
١٠-جمال محسین جالاکی سیاسی 
١١- بەڵێن صاڵح، بەڕێوبەری ڕادیۆی کوردی لە ئەمریکا
١٢- شەمال رەوف رۆژنامەنوس دەربەندیخان
١٣-خەندان حەمە جەزا نوسەر لە بوارەکانی مافەکانی ژنان نەرویژ
١٤-نەزەند بەگیخانی، نووسەر و توێژەری یەکادیمی زانکۆی بریستل
١٥- ئاسۆس هەردی-نوسەر-کوردستان
١٦- عبدوللە محمود / نوسەر و جالاکی سیاسی 
١٧- تارا توانا ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی ستۆکۆڵم سۆشیال دیموکراتی سوید 
١٨- د.شێرکۆ کرمانج، مامۆستای زانکۆ
١٩-نه سرین مه حمودی ئازه ر
٢٠- فه‌رمان خێڵانی‌ - خوێندكار و رۆژنامه‌نووس - به‌لجیكا
٢١- رۆژ عزیز / جالاکی سیاسی / تورکیا 
٢٢- سۆزە ئەمین -سوید
٢٣- قادر نادر-چالاکی مافی مرۆڤ - سوید
٢٤- شەمال علی –نوسەر و هەلسوراوی سیاسی
٢٥- ساکار سەعید / سلیمانی 
٢٦- كه‌ژال نوری‌- چالاكی‌ ژنان - هوله‌ندا
٢٧- هیوا جەمیل :هەلسوراوی کۆمۆنیستی کرێکاری - کەنەدا
٢٨- سەمیرە حمە ساڵح فتحوللە فیلاند
٢٩- جیمەن قەرەداخی / فیلاند
٣٠- سوزان امین .. سه‌نتری‌ نینا له‌ سوید
٣١- رێبوار حمید / چالاکوانی مەدەنی 
٣١- ئاسۆ زەند / سوید 
٣٢ -جاسم غەفور uk-
٣٣- ئەکرەم میهرداد-نوسەر-کوردستان
٣٤- یاسین کەریم / سلیمانی 
٣٥- ناهید موکری ستۆکۆڵم 
٣٦- سارا قادر / مامۆستای زانکۆ 
٣٧- یاسین لەتیف / رۆشنبیر 
٣٨- ئاراس رەشید / حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان 
٣٩- ئاری جەلال سەرپەرشتیاری نوسینگەی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
٤٠ - بەهار موونزیر / هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانی لە کوردستان
٤١- کەمال میرزا / کرێکار / سلیمانی 
٤٢- عرفان کریم، هەڵسوڕاوی کۆمۆنیستی کرێکاریی
٤٣- ئازاد بەکر، بەریتانیا
٤٤-داناکریم رحیم . کاسب سوید
٤٥- سەروەرکەریم نووسەرو رۆژنامەنووس هۆلەندا
٤٦- دکتۆر سالار باسیرە، نووسەر و ئەکادیمی، ئەڵمانیا
٤٧- پێشره‌و ئیسماعیل - چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ - به‌لجیكا
٤٨- نوری به‌شیر؛ هه‌ڵسوڕاوی کۆمۆنیستی کرێكاری و نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس
٤٩- سامان مەنمی، سوید
٥٠ - سەلاح فەتحوڵا / فینلەندا
٥١- سه‌باح عه‌لی‌ قاره‌مان - نوسه‌ر باشوری‌ كوردستان
٥٢- ساردین جبار _سوید
٥٣- ناز عه‌لی‌ - خوێندكاری‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌
٥٤- هه ورامان عه لی‌ ، نوسه ر ، فنله ند
٥٥- هوزان مه‌حمود، شاره‌زای بوواری جینده‌ر ، له‌نده‌ن
٥٦- عادل فه‌یزولا، فنلاندا
٥٧ - ئامێد سلیمان / نوسه‌رو توێژه‌ری ئاینی
٥٨- یوسف مەجید / کەنەدا 
٥٩-روبار ئه‌حمه‌د مارسیدس - هونه‌رمه‌ند -
٦٠-  مینا نیاز گه‌تیف
٦١- به‌هار ئه‌حمه‌د مارسیدس -
٦٢- دینا عباس نعمت 
٦٣-- نیگار ئه‌حمه‌د محمد -
٦٤- لازۆ شێرزاد سعید -
٦٥- گوڵزار ئه‌حمه‌د مارسیدس
٦٦- کاندێش عمر محمود
٦٧- کارام عمر محمود
٦٨-زەردەشت  سلیمانی 
٦٩-هیوا صالح / سلیمانی 
٧٠- نالیا ئیبراهیم
٧١-هیوا مەجید / نەرویژ
٧٢-پریا گاهیر / لندن
٧٣- جەمال شەریف / فلاند
٧٤-ریبوار عارف / فلاند
٧٥-گۆران دوکانی-USA
٧٦-ئەمجەدی حەلاق / بەریتانیا
٧٧-موزەفەر ‌وبدوللە –هەلسوراوی سیاسی –ئوسترالیا
٧٨-موئەیەد ئەحمەد- هەلسوراوی کومونیستی-بەریتانیا
٧٩-هیوا ئەمین -UK
٨٠- رچا دانش- ئەلمانیا
٨١- کامەران داود / جالاکی سیاسی /بەریتانیا
٨٢- شاخەوان ناصیح / راگەیاندن کار/سلیمانی
٨٣- گوڵستان سەعید محەمەد، چالاکوان
٨٤-هیوا ناسیح –چالاکی مەدەنی- سویسرا
٨٥- بختیار نادر/سلیمانی‌
٨٦- تاهیر عیسا، فنلاند
٨٧- سەردار عەبدوڵا حەمە، کەنەدا
٨٨-هەڵاڵە رافع- چالاکی بواری یەکسانی ژن و پیاو
٨٩-چرۆ ئەحمەد- ئوسترالیا
٩٠-چیمەن عارف- ئوسترالیا
٩١-حسن مارف- ئوسترالیا
٩٢-دلاوەر محمد- ئوسترالیا
٩٣-جەبار مستەفا- هەلسوراوی سیاسی – ئوسترالیا
٩٤- فریاد ئەحمەد، شانۆکار، هەولێر
٩٥-محمد عبداللە- هەلسوراوی سیاسی-سلێمانی
٩٦-سالاری ئاسنگەر- هەلسوراوی کریکاری-سلێمانی
٩٧-وەستا حسین ساڵح- هەلسوراوی کریکاری-سلێمانی
٩٨-وەستا مهدی رسول- هەلسوراوی کریکاری-سلێمانی
٩٩-شکاک عبدالستار- هەلسوراوی سیاسی-سلێمانی
١٠٠-جلیل رەزایی- هەلسوراوی سیاسی-دانمارک
١٠١-جمال کرێکار- فنلند
١٠٢-بیخاڵ وەهاب- کارمەندی تەندروستی-سلیمانی
١٠٣- وەستا دڵشاد، کرێکار، سلێمانی
١٠٤-فەرهاد، کرێکار، ڤانکۆڤەر
١٠٥-نەغەدە عوسمان / هەڵسوراوی کۆمۆنیستی
١٠٦-ساراعومەر-نوسەر و مافناس ، خویندکاری زانستە سیاسیەکان-دانمارک
١٠٧-سەردار حەمەڕەش- نوسەر و مێژووناس
١٠٨-هێمن رەووف- کەنەدا
١٠٩-ڤیان مجید فەرەج-نوسەر-ئیسپانیا
١١٠- سارا ره شید ئه فه ندی نوسه ر
١١١- فەرھادچۆمانی - رۆژنامەنووس - چوارقوڕنە
١١٢- تامان شاكر- نووسه‌ر رۆزنامه‌نووس
١١٣- مەرزی ئەمین توێژەر / سوید 
١١٤-ڕوناک شوانی –نوسەر و وەرگێڕ-سوید
١١٥-ئارام حەمە ساڵح-ماستەر لە ئەندازیاری و نوسەر و وەرگێڕ- USA
116- ئیحسان مه‌لا فوئاد رۆژنامه‌نوس



PM:09:24:16/12/2014