هێرشی پێشمەرگە لە شەنگال‌و زومار دەستی پێكرد

سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە ناوچەی شەنگال‌و زومار هێرشیان بۆ سەر چەكدارانی داعش دەستپێكرد‌و پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەكان فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان شەوی رابردوو مۆڵگەكانی داعشیان لە سنوری شەنگال بۆردومان كرد‌و سەرلەبەیانی ئەمرۆش هێزەكانی پێشمەرگە هێرشیان كردەسەر مۆڵگەكانی داعش لەو سنوری ناوچەی شەنگال‌و لەئێستادا پێشمەرگە لەو ناوچەیە لەپێشڕەوی دایە.

هاوكات هەر بەیانی ئەمرۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی باشوری ناوچەی زومار هێرشێكیان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش‌و هێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە.



AM:10:45:17/12/2014