له‌شه‌ڕی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌کدارانی داعش له گونده‌کانی باشوری زومار 16 چه‌کدارای داعش کوژراون و سێی تریان لێ به‌دیل گیراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه له قۆڵی زوماره‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند که له‌هێرشی ئه‌مڕی هێزی پێشمه‌رگه که به‌پاڵپشتی فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان کردیانه سه‌ر سه‌نگه‌رو بنکه‌کانی داعش له گونده‌کانی باشوری ئه‌و شاره، له ناحیه‌ی زومار گونده‌کانی کهریز و کوپانی و به‌رشۆر ئازادکران، له ناحیه‌ی عه‌یاضه‌ش گونده‌کانی حگنه‌و کهریز و قه‌سریج ئازادکران، هه‌روه‌ها ڕێگای ره‌بیعه‌و موسڵ له‌داعش گیراوه‌و چیتر ناتوانن له‌وێوه کۆمه‌کی سه‌ربازی بنێرن. ( هه‌رچه‌نده رێگایه‌کی تر ماوه هێشتا له ژێر ده‌ستی داعشدایه).
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که چه‌کدارانی داعش 16 کوژراویان هه‌یه‌و به‌ده‌یانی تریان لێ برینداربووه‌و سێ چه‌کداریشیان به‌دیلی که‌وتوونه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه.
سه‌باره‌ت به زیانه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که قوربانییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه له‌شه‌ره‌کانی ئه‌مرۆ 17 کانونی یه‌که‌م له‌قۆڵی زومار 6 شه‌هید و 31 برینداره.