له‌به‌یانی ئه‌مرۆ (کاتژمێر 06:00) فرۆکه‌کانی ئه‌مریکا بۆردومانی چه‌ند مۆڵگه‌یه‌کی چه‌کدارانی داعش ده‌که‌ن، له باشوری رۆژئاوا شاری زومار.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به سپی میدیای راگه‌یاند که به‌یانی ئه‌مرۆ فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی گونده‌کانی (ته‌لزه‌هه‌ب، ئاسکی موسڵ، هرێمه، چه‌مرور، تلخضر) که ده‌که‌ونه 20 کم له باشوری رۆژئاوای زومار.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه شه‌وی رابردوو، فرۆکه‌کانی ئه‌مریکا کاتژمێر 12و نیو هێرشیانکرده سه‌ر کاروانێکی سه‌ربازی داعش له باشوری به‌نداوی موسڵ که به‌نیازبوون پێشره‌وی بکه‌نه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه.
له‌هه‌ردوو بۆردومانه‌که‌دا چه‌ندین چه‌کداری داعش کوژراون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ژماره‌یه‌ک له‌به‌رده‌ستدا نین که ژماره‌ی کوژراو برینداره‌کان ده‌ربخات.