کۆمەڵی ئیسلامی لە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بێگەرد تاڵەبانی دێتە دەنگ و پێێ دەڵێن" بێ زانیاری قسە دەکەیت".
بێگەرد تاڵەبانی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی داوای لە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی عەلی باپیر دەکات کە روونکردنەوەی بۆ بدات کە بۆ لە بڕینی بڕی مووچەی پەرلەمانتارانی ژن دوو هێندەی بڕیوە بە بەراورد لەو بڕەی لە پەرلەمانتارە پیاوەکان یڕدراوە"، کۆمەڵی ئیسلامیش لە روونکردنەوەیەکدا سەرتاپای ئەو لێدوانە رەتدەکەنەوە.
دەقی ڕوونكردنه‌وه‌ی دارایی گشتی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیه‌ی گوایه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له ڕێژه‌ی بڕینی مووچه‌ی په‌رله‌مانتارانی كوردستان جیاوازی كردووه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه ڕێژه‌ی بڕینی مووچه‌ی ئافره‌ته‌كان دووهێنده‌ی بڕینی مووچه‌ی پیاوانه، ئه‌وه ڕاست نیه‌و دووره له ڕاستیه‌وه، وا له‌خواره‌وه‌ش مووچه‌ی په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆڕای گشتی ده‌خه‌ینه ڕوو:
1. م.مروان (سه‌رۆكی فراكسیۆن)/ (4.000.000) (چوارملیۆن)دینار.
2. كاك فخرالدین قادر (سكرتێری په‌رله‌مان) / (3.800.000) (سێ ملیۆن‌و هه‌شت سه‌د هه‌زار)دینار
3. م. هه‌ورامان / (3.500.000) (سێ ملیۆن‌و پێنج سه‌د هه‌زار)دینار
4. كاك سۆران عمر/ ( 3.500.000) (سێ ملیۆن‌و پێنج سه‌دهه‌زار )دینار
5. نجیبه خان / ( 3.250.000) (سێ ملیۆن‌و دوسه‌دو په‌نجاهه‌زار)دینار
6. شكریه خان / (3.250.000) (سێ ملیۆن‌و دوسه‌دو په‌نجاهه‌زار)دینار
پاش ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیانه پێمان وایه خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی بێ زانیاری قسه‌ی كردووه، وه به‌كارهێنانی زاراوه‌ی (باج) زاراوه‌یه‌كی ناشایسته‌یه‌و ئێمه تاكه حیزبی كوردستانین كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له پاره‌ی وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌بڕین بۆمووچه‌ی كارمه‌ندو كادرانمان به‌كاری دێنینه‌وه، چونكه ئه‌وان به‌ده‌نگی جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی چونه‌ته ئه‌و شوێنانه.
بۆیه به‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه ئه‌و زانیاریانه‌ی لای خاتوو بێگه‌رد ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، گوایه ڕێژه‌ی بڕینی مووچه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئافره‌ت لای ئێمه دووهێنده‌ی پیاوانه له په‌رله‌مانی كوردستان، وه ئه‌و ڕێژه كه‌مه جیاوازه‌ش له نێو په‌رله‌مانتاران ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌رك‌و پۆستی حیزبی‌و بژێوی ژیانیان، نه‌ك جیاوازی ڕه‌گه‌ز.
تێبینی/ وه‌ك ئاشكرایه كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی په‌رله‌مانتاری كوردستان زیاد له هه‌شت ملیۆن دیناره.
دارایی گشتی كۆمه‌ڵی ئیسلامی