دادگای تورکیا بریاری ده‌ستگیرکردنی بۆ فه‌تحوڵا گوله‌ن سه‌رۆکی ده‌زگای خزمه‌ت ده‌کرد به تۆمه‌تی به‌رێوبردنی رێکخراوی تیرۆرستی.
فه‌تحوڵا گوله‌ن که‌سایه‌تی ئاینی دیاری تورکیا که یه‌کێکه له‌به‌ناوبانگترین سه‌رکرده‌کانی تورکیا‌و به هه‌زاران لایه‌نگیری هه‌یه‌و له ماوه‌ی رابردوشدا چه‌ندین دۆسیه‌ی له‌سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا وروژاند.
هاوکات له چه‌ند رۆژی رابردودا سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی زه‌مه‌نی تورکیا که نزیکه له فه‌تحوڵا گوله‌ن‌و یه‌کێکه له رۆژنامه‌نوسه دیاره‌کان به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیرکراو ئه‌مرۆش ئازادکرا.
له ئێستادا بارودۆخی تورکیا به‌ره‌و تێکچوون ده‌چێت‌و خۆپیشاندانێکی به‌رفراوان ده‌ستیپێکردوه.
زانیاری زیاتری به‌دوادا دێت.