سه‌رۆکی تونس مه‌رزوقی که ئێستا له کێ به‌رکێدایه له‌گه‌ڵ سبسی بۆ سه‌رۆکی تونس، به‌درێژای ته‌مه‌نی وه‌ک هه‌موو ئیسلامیه‌کانی تر، به‌ستنی بۆینباخیان ره‌تکردۆته‌وه، له ئاهه‌نگێکی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌به‌رده‌م هه‌زاران که‌سدا کیژۆڵه‌یه‌ک بۆینباخێکی بۆ به‌ست.
مه‌رزوقی که به به‌رده‌وامی رووبه‌رووی ره‌خنه بۆته‌وه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیرانه‌وه که وه‌ک سه‌رۆکێک گرنگی به خۆگۆڕین و پۆشاکی نادات، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له ئاهه‌نگێکی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژرادندا کێژۆڵه‌یه‌ک بۆیناخێکی بۆ به‌ست.
ئیسلامییه‌کان له‌کاتی پۆشینی جلوبه‌رگی چاکه‌ت و پانتۆڵدا بۆینناخ نابه‌ستن، چونکه به "بدعه‌یه‌کی رژئاوایی ده‌زانن" ، به‌ڵام ده‌نگده‌ران له‌و ئاهه‌نگه‌دا به‌زۆر له ملی مه‌رزوقیان کرد.