له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی زومار و به‌تایبه‌تی شه‌نگال میدیاکانی پارتی به سێبه‌ره‌کانیشیانه‌وه ده‌یانه‌وێت، ده‌وری شه‌ڕڤانانی په‌که‌که‌و یه‌په‌گه فه‌رامۆش بکه‌ن، میدیاکانی په‌که‌که‌ش ده‌یانه‌وێت ئه‌و وێنه‌یه پێشان بده‌ن که هه‌ر ئه‌وانن شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی باڵای کوردستانی که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت، به‌سپی میدیای راگه‌یاند که له‌کاتی شکاندن و راده‌ستکردنی شه‌نگالدا به چه‌کدارانی داعش، که‌س خۆی نه‌ده‌کرده خاوه‌نی شکسته‌که، به‌ڵام ئێستا که پێشمه‌رگه به پاڵپشتی بۆردومانێکی چڕی فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان له پێشڕه‌ویدان و به‌هه‌موو لایه‌نه‌کان خه‌ریکه شه‌نگال رزگار ده‌که‌ن، میدیاکانی پارتی ئازادکردنی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که خۆیان لێی به‌رپرس بوون به‌راده‌ستکردنی به داعش وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی حیزبی نمایش ده‌که‌ن.
هاوکات میدیای په‌که‌که‌ش به‌هان شێوه کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وه گه‌ریلاکان و شه‌رڤانانه که شه‌نگال رزگار ده‌که‌ن و پێشمه‌رگه ده‌ورێکی زۆر سانه‌وی هه‌یه.
ئه‌و سه‌رچاوه سیاسیه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌وه‌ی سه‌رنج ده‌درێت له‌شه‌ڕی رزگارکردنی باکوری موسڵ و ناوچه‌ی شانگالدا هه‌ست ناکرێت " شتێک هه‌بێت ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه و هیچ رۆڵێکی نییه و به‌ته‌واوی رۆڵی ونه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌کات که پاش 24 ساڵ له حوکمڕانی کوردی تا ئێستا پارتی و یه‌کێتی و لایه‌نه‌کانی تر نه‌یانتوانییه‌وه‌و نه‌یانویستووه سه‌ره‌تایی ترین پره‌نسیپی هێزی نیزامی له پێشمه‌رگه‌دا دروستبکه‌ن.