شه‌وی رابردوو له‌ناحیه‌ی خورماڵی سه‌ربه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ته‌رمی گه‌نجێكی رۆژنامەنوس بەناوی نەوزاد محەمەد له ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه كە ئاسەواری گوللە بە جەستەیەوە بوو.
ئه‌و گه‌نجه، راگه‌یاندنكار و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بووه، له‌دوای داگیركردنی شه‌نگالیش چه‌ند كارێكی دێكیۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیانی ئاواره‌كانی شه‌نگال له چیای شه‌نگال ئاماده‌كردووه.
ئه‌و گه‌نجه، ماوه‌ی دوو رۆژ دیار نه‌بووه، تا شه‌وی رابردوو به‌كوژراوی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسیش له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.