"٣١ دەمانچە لە بەرێوەبەرایەتییەکی پۆلیس دەدزرێت"

٣١ دەمانچە لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی دەدزرێت و تا ئێستا هیچ داوایەکی یاسایی تۆمار نەکراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە گەڕەكی چوار باخ ٣١ دەمانچە دزراون.

سپی میدیا بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە پەیوەندی کرد بە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی نەقیب سەرکەوت ئەحمەدەوە، ئەو لای خۆیەوە زانیاریەکەی پشتڕاستکردەوەو وتی" بەڵێ ئەو روداوە هەیەو تا ئێستا داوای یاسایی تۆمار نەکراوە".

بەپێی زانیاریەکانی سپی دەمانچەکان نوێن و ‌هێشتا دابەش نەکراون بەسەر پۆلیسدا.



PM:02:43:21/12/2014