ئێران هەوڵدەدات پاسدار و میلیشیای شیعە بنێرێت بۆ شەڕی شەنگال

کۆماری ئیسلامی ئێران هەولێ داوە بەبیانووی پاراستنی مەزاری شیعەکانەوە لە تەلەعفەر، میلیشیا شیعەکان و پاسداران بەشداری پێ بکات لە شەڕی شنەگالدا، بەڵام سەرکردایەتی کورد رەتیکردۆتەوە.

ماڵپەڕی باسنیوز نزیک مەسرور بارزانی راوێژکاری ئاسایشێ هەرێم، لەهەواڵێکیدا بڵاویکردۆتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی داوە میلیشیا شیعەکان بهێنێتە کوردستان و بەشداریان پێ بکات لە شەڕی رزگارکردنی شەنگال و تەلەعفەر بەبیناووی پاراستنی مەزاری شیعەکان لەتەلەعفەر، بەڵام سەرکردایەتی کورد رەتیکردۆتەوە.

ماڵپەڕەکە لەزاری سەرچاوەیەکەوە دەڵێت"   داواكەی ئێران به‌ به‌هانەی پاراستنی مەزارگە شیعە و شیعەكانی تەلەعفەر بووە، هەروەها ئامادەیی خۆیشی پێشان داوە بۆ ناردنی هێزی سەربازیی سوپای پاسداران بە چەكی قورسەوە.




AM:10:44:22/12/2014